بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە ترسناکەی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نەسیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە کرد.
کەنعانی وتی: تاوانە ترسناک و شۆککەرەکانی زایۆنیستەکان لە کۆمەڵکوژی سەدان هاووڵاتی و منداڵ و ژنی فەلەستینی لە ئۆردوگای نەسیرات لە کەرتی غەززە، دەرئەنجامی بێهەڵوێستی حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوان ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. زیادیشی کرد کە درێژەدان بەم بێکردەوەیە جگە لە هاندانی تاوانباران بۆ درێژەدان بە جینۆسایدی فەلەستینییەکان هیچی تر نییە.
Your Comment